کیسەڵێکی نێر بەناوی جۆناسان بە بەساڵاچووترین ئاژەڵ دادەنرێت لە جیهاندا،
کە تەمەنی ١٩٠ ساڵە، توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینس بشکێنێت و ببێت بە
گەورەترین بوونەوەری سەر زەوی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"، میدیاکانی بەریتانیا
ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو کیسەڵە لە ساڵی ١٨٣٢ لەدایكبووە، لە ئێستادا تەمەنی ١٩٠
ساڵە، بەڵام بەگوێرەی کتێبی گینس ئاماژە بەوەکراوە، تەمەنی ئەو کیسەڵە زیاترە
لەوەی دەزانرێت.
بەمەش جۆناسان ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند کە پێشتر کیسەڵێك بەناوی "Tu'i Malila" تۆماری
کردووە، کە بە کۆنترین کیسەڵ ناوبراوە کە تا ١٨٨ ساڵ ژیاوە لەگەڵ خێزانی شاهانەیی
تۆنگادا.
جۆناسانیش لە سەردەمی حەوت شای بەرتانیادا، تەنانەت لە سەردەمی دروستکردنی
گڵۆپ، ئۆتۆمبێل بە بزوێنەر، تەواوکردنی بورجی ئیڤڵ، وێنەی رەش و سپی، هەردوو جەنگی
جیهانی و جەنگی سارد و چەندین رووداوی دیکەی جیهانیدا ژیاوە.
لە ئێستاشدا ئەم کیسەڵە نیشانەکانی بەساڵاچوونی لێدەرکەوتووە، توانای بینین
و بۆنکردنی لەدەستداوە.