وێنە.. بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە ژنێک ماوەی ٢٠ ساڵە لە ئازاردا دەژی

PM:07:35:17/01/2022

2076 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی بەنگلادیشی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە ماوەی ٢٠ ساڵە بەردەوام هەست بە ئازاری سک و گەدەی دەکات، لەدوای پشکنینی دەرکەوتووە مقەستی پزیشکی لە سکیدا بەجێهێڵراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبییە، باچینا خاتون تەمەنی ٥٥ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە نەخۆشخانەیەکی شوادانگا لە بەنگلادش، نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەردی زراوی کردووە.

لەدوای چەند ڕۆژێک لەنەشتەرگەرییەکە و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەستی بە ئازاری سکی کردووە، بۆ زانینی هۆکاری ئازارەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووەتەوە، پزیشکەکەی پێی راگەیاندووە کە ئازارەکەی ئاساییە و دوای ماوەیەک نامێنێت.

لەو کاتەوە ئەو ژنە بەردەوام هەستی بە ئازاری توند کردووە لە سک و گەدەیدا، دوو ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە دوو مانگای فرۆشتووە بۆ ئەوەی سەردانی پزیشکی تر بکات و پارەی چارەسەر و دەرمانەکانی پێ دابین بکات.

باچینا ماوەی ٢٠ ساڵ بەو جۆرە ماوەتەوە و ئازارەکەی خراپتر و توندتر بووە، تا ئەو کاتەی پزیشکێک پێی راگەیاندووە پشکنینی تیشکی بکات، لەدوای ئەنجامدانی ئەو پشکنینە دەرکەوتووە مقەستێک لە نەشتەرگەرییەکەی پێشوو لە سکیدا بەجێماوە، هەر ئەوەش هۆکاری ئازارە بەردەوامەکەی ئەم چەند ساڵەی تەمەنی بووە.

بۆ دواجار و لە ١١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەو مقەستە پزیشکییە لە سکیدا دەرهێنراوە، لە ئێستادا باری تەندروستیی باشترە.

بنغلادش.. استخراج مقص من بطن سيدة بعد 20 عاما على خضوعها لعملية جراحية (صور)

ئ.ل