ئیرە "غیرە" لەنێوان هاوسەران
ئاماژەیەکە بۆ خۆشەویستی راستەقینە و هەستە سۆزدارییەکان، بەڵام کاتێک یەکێکیان
زیاد لە پێویست غیرە دەکات کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی هاوسەریی بەجێدەهێڵێت،
ئەمە زیاتر لەلای پیاوان بێزارکەرە و نازانن چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ژنەکانیان بکەن
کاتێک ئیرەیان لێدەکات، هەر بۆیە کێشەیان بۆ دروست دەبێت.
نەدا جەمیعی پسپۆڕی پەیوەندییە خێزانییەکان و
هاوسەران کۆمەڵێک ئامۆژگاریی بۆ پیاوان خستووەتە ڕوو کە کاتێک هاوسەرەکەی ئیرەی
لێدەکات ئەم کارانە بکات:
یەکەم: تورەی مەکە و ئیرەییەکەی زیاد مەکە و
ئیستفزازی مەکە.
دووەم: متمانەی بەدەستبهێنەرەوە و بابەتەکەی
بۆ روون بکەرەوە.
سێیەم: بەردەوام پیاهەڵدان بۆی هەبێت و وەسفی
ڤکە و باشەی هاوسەرەکەت باس بکە.
چوارەم: هەستەکانتی بۆ دەرببڕە و بێدەنگ مەبە و بۆی دەربخە کە
گرنگترین کەسە لە ژیانتدا.
پێنجەم: هەستەکانی رابگرە و گاڵتەی پێمەکە و
گرنگی زیاتری پێبدە.
شەشەم: بەشێوەیەکی گونجاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بەکاربهێنە بە جۆرێک هەستی ئیرەیی هاوسەرەکەت زیاتر نەکات.
حەوتەم: بە بەرچاوی هاوسەرەکەتەوە گفتوگۆ و
زیادەڕەوی مەکە لەگەڵ هاوڕێ کچەکانت یان خزم یاخود هاوپیشە کچەکانت.
ئ.ل