ئەو هەڵانەی کە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکاندا دەکرێن

PM:02:34:17/01/2022

1920 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە زۆربەی کات مۆبایلەکانمان بۆ زەنگی ئاگادارکردنەوەی بەیانیان بەکار بهێنین بۆیە نزیک خۆمان دایدەنێین لەکاتی خەودا کە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

لێرەدا ئەو هەڵە باوانە باس دەکەین بەپێی ماڵپەڕی " برایت ساید" کە دەبێت ئاگاداریان بین لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکاندا:

دانانی لەنزیک خۆت لە کاتی خەودا

توێژینەوەکان بە بەردەوامی باس لە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلانە دەکەن لەسەر مێشک دوای بەرکەوتنی بۆ چەند کاتژمێرێکی زۆر، بۆیە باشترە بەلانی کەم مۆبایلەکە لە ژوورێکی دیکە دابنێیت یاخود زەنگی ئاگادارکردنەوەکان بکوژێنیتەوە، یاخود بیخەیتە سەر airplane mode.

بەرکەوتنی ڕووناکی شین بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ

ئەو ڕووناکییە شینەی لە شاشەی مۆبایلەکەتەوە هۆرمۆنی خەو کپ دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی سەر ئێشە، چاو ئێشە و کێشە بۆ بینین دروست دەکات، هەوڵبدە ڕێژەی تیشکە شینەکە کەم بکەیتەوە.

بەکارنەهێنانی لەکاتی هەبوونی شەبەکەیەکی کەمدا

کە شەبەکە کەم دەبێت ئەوا مانای وایە ناردنی شەبەکە زۆر بەهێزە. مۆبایلەکە وزەی زۆری دەوێت و زیانی زۆرتر بە تەندروستیت دەگەیەنێت

زۆر نزیککردنەوەی لە پێست

چەندین توێژینەوە دەریدیانخستووە کە مۆبایل و شێرپەنجە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە. پێست گەرمەیەکی زۆر لەخۆی دەگرێت کاتێک مۆبایل نزیک دەکەیتەوە لە جەستە. بۆیە لەکاتی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا هێدفۆن بەکاربێنە.

تەماشاکردنی مۆبایلبە وەستانێکی هەڵە

ئەوە شتێکی ناسراوە کە بەکارهێنانی مۆبایلەکان کێشە لە پەنجە گەورەدا دروست دەکات. یەکێکی دیکە لە حاڵەتەکان نوشتانەوەی مل بۆ سەر شاشەکەیە، کە کێشە بۆ بڕبڕە بەتایبەتی مل دروست دەکات. بۆیە باشتر وایە مۆبایلەکەت لە ئاستی چاوەکانتدا بگریت.

ر.ئ