توێژینەوەیەک.. خانمان بەراورد بە پیاوان یادەوریان باشترە

PM:01:40:17/01/2022

1268 جار خوێندراوەتەوە

زانست سەلماندویەتی کە ئافرەتان لە راستیدا توانای لەبەرکردنی دەمووچاوی خەڵکەکان، شوێنەکان و هەستەکانیان هەیە، بۆیە هەندێک جار هەست دەکەیت کە ئافرەت هەموو شتێک دەزانێت و ژیان ڕزگار دەکات کە زانیارییەکی گرنگت پێویست بێت.

بۆیە لێرەدا بەپێی توێژینەوەەک  لە ماڵپەڕی " برایت ساید" ئەو ئەنجامە دەسەلمێنێت.

جیاوازی توانای مێشکیان هەیە:

دەروناسەکان دەریانخستووە کە بیرهێنانەوەی شتەکان لای پیاو و ئافرەت جیاوازە. ئافرەتان باشترن لە بیرهێنانە و ئەمەش یارمەتیان دەدات بۆ بیرهێنانەوەی خەڵک، شوێن، شتەکان و گفتوگۆکان.

ئافرەتان لەگەڵ وشەدا باشترن:

سەلمێنراوە کە ئەم خەمڵاندنە ڕاست بێت، توێژەرەوان لە پەیمانگای کارۆلینسکا داتای ٦١٧ توێژینەوەیان شیکردەوە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠١٣ کە زیاتر ١.٢ ملیۆن خەڵک بەشداریان تێدا کردبوو، هاتنە سەر ئەو ڕایەیی کە ئافرەتان باشترن لە توانای مێشک بۆ بیرهێنانانەوەی زانیارییەکانی قسەکردن.

ئافرەتان لەگەڵ وشە، تێکستەکان، گفتوگۆکان و فیلمەکاندا باشترن، بە ئاسانی شتەکان دەدۆزنەوە کە پێشتر دانراوە و ون بووە.

هەموو گفتوگۆیەکیان بەبیردێتەوە:

توێژەرەوان لە زانکۆی کۆرنێل بۆ ژینگەزانی، توێژینەوەیەکان ئەنجامدا، سێ نامەیان بۆ سێ کەس نارد کە بتوانن ٣٠ خولەک لە ژیانیان باس بکەن کە پێش ئەوە ڕووی داوە، ئافرەتەکان باشتر توانیان هەیە باسی خۆیان بکەن و وردەکاری زیاتر باس بکەن بەراورد بە پیاوان.

پیاوان لە ئاڕاستەدا باشترن:

پیاوانیش هێزی خۆیان هەیە، توێژەرەوان بۆیان دەرکەوت کە پیاوان لە بیرهێنانەوەی زانیارییەکانی کە تایبەتە بە ئاراستە، باشترن و دەتوانن لە چواردەوریان فێر ببن و بەبیری خۆیانی بهێنەوە و شوێنەکان بە ئاسانی بدۆزنەوە.

ر،ئ