هەرچەندە زۆربەمان چێژ لەخواردنی شۆکۆڵاتە و خواردنەوەی کاکاو
دەبینین، بەڵام لەڕاستیدا نازاین چەندە سوودی هەیە بۆ تەندروستیمان.
بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" سوودە تەندروستییەکانی کاکاو بۆ
جەستە ئەمانەن:
ئازارەکانی سووڕی مانگانە کەم دەکاتەوە:
کە باس لە کەمبوونەوەی ئازاری سووڕی مانگانە بەشێوەیەکی سروشتی دەکرێت ئەوا دەتوانرێت شۆکۆڵاتەی رەش بخوڕیت بۆ
چارسەرکردنی ئەم کێشەیە، چونکە شۆکۆڵاتەی ڕەش کاکاوی تێدایە، ئەویش مەنگیسیۆمی
پێوستی تێدایە بۆ پارێزگاریکردن لە
تەندروستی ، چونکە کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی ماسوولکەی منداڵدان لەکاتی هەستکردن بەئازاری
لەکاتی سووڕی مانگاندا.
ئەگەری زیابوونی کێش کەمدەکاتەوە:
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە شۆکۆڵاتەی رەش سوودی لە کۆنترۆلکردنی کێشدا هەیە، چونکە ئەو
مادانەی تێدایە کە دەست دەگرێت بەسەر هەستکردن بەبرسێتیدا و وزە و چالاکیت دەداتێ.
یارمەتی ئەوانە دەدات کە نەخۆشی رەبۆ و هەستیارییان هەیە:
سەلمێنراوە کاکاو پێکهاتەکانی " سیوپرمین" و "
سیۆفیلین" تێدایەم، ئەم دوانە تایبەتمەندی نەهێشتنی رەبۆیان هەیە و دژی
هەستیارین.
پەرە بە سیستەمی بەرگری دەدات:
بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسان تیادا سوودی زۆری بۆ سیستەمی بەرگری
هەیە، هەروەها کار بۆ کەمکردنەوی هەستی دوودڵی و رارای دەکات بەهۆی بوونی پێکهاتەی
"فلافونول" تیایدا کە سوودی بۆ باشترکردنی سیستەمی بەرگری هەیە.
پەرە بە تەندروستی ددان وپێست دەدات:
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەراستی کاکاو سوودی بۆ پارزێگاریکردنی
ددان هەیە بەهۆی بوونی پۆلیفینۆل، هەروەها بەرگری لە پێست دەکات لە تیشکی خۆر و
شێداری دەکات.
ر.ئ