وێنە.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا دووانەیەک لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایکبوون

PM:05:24:03/01/2022

14804 جار خوێندراوەتەوە

دوو منداڵی دووانە بە جیاوازی ١٥ خولەک لە شەوی سەریساڵدا لەدایکبوون، یەکێکیان لە ٢٠٢١ و ئەویتریان لە ٢٠٢٢ لە دایکبوون.

ماڵپەڕی روسیای ئەمڕۆ نوسیوویەتی، لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کۆتا خولەکەکانی شەوی سەریساڵدا دوو منداڵی دووانە یەکێکیان لە ٢٠٢١ لەدایکبووە، دوای تێپەڕبوونی ١٥ خولەک و چوونە نێو ساڵی ٢٠٢٢ منداڵی دووەمیان لەدایکبووە.

فاتمەی دایک لە کاتژمێر ١١:٤٥ ئەلفرێدۆی بووە و لەدوای ١٥ خولەک ئالینی بووە کە دەکاتە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢.

ئەو دایکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی "بەلای منەوە ئەو شتێکی شێتی بوو دووانەکەم لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایکبوونه، توشی سەرسوڕمان بووم لەهەمان کاتدا دڵخۆشیشبووم کە لە نیوەی شەوی ساڵی نوێدا منداڵەکانم بووە".

ئانا ئابرێڵ ئاریاس پزیشکی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە ویلایەتی کالیفۆرنیا سەبارەت بە لە دایکبوونی منداڵەکان وتوویەتی "یەکێکە لەو لەدایکبووانەی کە ویلایەتەکەدا یەکەم و لە مێژووی ژیانی کارمدا لەبیریی ناکەم".

ئ.ل