زۆرینەمان پلانی ئەوەمان هەیە کە بتوانین خەرجییەکانمان کەمبکەینەوە و پارە کۆبکەینەوە بۆئەوەی بتوانین زیاتر سوود لەو پارەیە وەربگرین کە دەستمان دەکەوێت.
بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "میترۆ"ی بەریتانی ئاماژەی بە کۆمەڵێك رێگە کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کۆکردنەوەی پارە لە ماوەیەکی کەمدا، بەم جۆرە:
١. بڕێكی کەمیش بێت پارە لابدە و کۆیبکەرەوە، هەموو مانگێك ئەمە بکە.
٢. پارە کۆبکەرەوە بۆئەوەی دواتر بە گەشتێك یان بە شتێك خەرجی بکەیت کە خۆشیت پێببەخشێت.
٣. بەشداری مەکە لە چالاکییەکدا کە کاتت نیە بۆی بچیت و پێویست نیە.
٤. بە خەرجییەکانتدا بچۆرەوە و کەمیان بکەرەوە.
٥. سوود لە کۆرسە ئۆنلاینەکان وەربگرە بۆئەوەی کەمتر بچیتە دەرەوە و پارە خەرج بکەیت.