ماینچە یەکێکە لە
خواردنە بەلەزەتەکان و ئامادەکردنی کاتی دەوێت، زیاتر بۆ میوانی و بۆنەی تایبەت و
ژەمی نیوەڕوان لێدەنرێت.
کەرەستەکانی:
ڕانی ئاژەڵ
زەیت
خوێ
سەلکێک پیازی وردکراو
دوو دەنک سیری پاککراو
دوو سەلک تەماتەی
جنراو
کەچکێک بەھاراتی
"ئاڵەتی ڕەش و بیبەری سوری ھاڕڕاو و زەنجەفیل"
ئامادەکردنەکەی:
لەناو مەنجەڵێکدا کەوچکێک
زەیتی تێبکە و ڕانەکانی تێدا سوربکەوەرەوە و دوای سوربوونەوەیان دەریانبھێنە.
پیازە وردکراوەکە بخەرە
ناو ئەو ڕۆنەی ڕانی ئاژەڵەکەت تێدا سورکردووەتەوە دوای ئاڵبوونی پیازەکە سیرەکانی
تێبکە، پاشان بەھاراتەکانی تێبکە لەگەڵ تەماتەکە.
تەماتەکە نەرمبوو ڕانی
ئاژەڵ و خوێی تێبکە و سەری مەنجەڵەکە داپۆشە دوای پێنج خولەک ئاوی تێبکە تاکو دەگاتە
ئاست گۆشتەکە.
بۆ ماوەی دوو کاتژمێر
لەسەرئاگرێکی مامناوەند بێت دواتر بخرێتە ناو فڕنەوە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو
فڕنەکەدا بێت، لە کۆتاییدا لەگەڵ برنج پێشکەش بکرێت.
ئ.ل