توێژینەوەیەک.. ئەو باوکانەی کچیان هەیە زیاتر دەژین

PM:10:03:06/12/2021

7360 جار خوێندراوەتەوە

لەپاڵ ئەوەی ە کچان شادی دەبەخشن بە ژیان، دەرکەوتووە ژیانی بەنرخ دەدەنە باوکیان.

بەگوێرەی "برایت ساید" توێژینەوەیەک باس دەکات و دەڵیت ئەو باوکانەی کچیان هەیە، زیاتر دەژین بە بەراورد بەوانەی نیانە.

لەکاتێکدا زۆر کەم دەزانرێت دەربارەی کاریگەری لەدایک بوونی منداڵ لەسەر تەندروستی و جەستەی باوەک، توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی "”Jagiellonian زیاتر لەم پرسەیان کۆڵیەوە، برێکی زۆر لە داتای زیاتر ٤،٣١٠ کەس کۆکرایەوە، پێکهاتبوون لە (٢،١٤٧ دایک و ٢،١٦٣ باوک) پاشان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردن.

ژمارەی ئەو منداڵانی دیاریان کردن لە کورو كچ چەند جۆریکی جیاواز بوون.

دەرکەوت ژمارەی کوڕەکان بەگشتی هیچ کاریگەرەریەکیان لەسەر باوکەکان جێ نەهێشتبوو.هەرچۆنێک بێت، دەرکەوت ژمارەی کچەکان پەیوەندی بە توانای ژیانی زۆرتر هەیە.

هاوکات ئەوەش دەرکەوت " ئەو باوکانەی کچیان هەیە زۆرتر دەژین و تازیاتر کچیان هەبێت ئەوا زۆرتر دەژین، بە ٧٤ هەفتە بۆ هەر کچێک لەدایک دەبێت، ئەمەش هەواڵێکی خۆشە بۆ هەموو باوکەکان، بەڵام داتاکان بۆ دایکەکان ڕاست نەبوون.

بەپێی توێژینەوەکە لە گۆڤاری ئەمەریکی بۆ زیندەزانی مرۆڤ بڵاوکرایەوە، کوڕو کچ هەردووکیان کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەمەنەی دایک هەیە و ژیانی کەم دەکەنەوە. لەم دوایەدا پسپۆرێک دەریخستووە ئەو ئافرەتانەی بە سینگلی دەمێنەوە زیاتر دەژین و دڵخۆشترن.

بەپێچەوانەی ئەو توێژینەوەیە، یەکێکی تر دەڵیت لەدایکبوونی منداڵیک ئەوا ژیانی هەردوو دایک وباوک زیاد دەکات.

ر.ئ