قژ سوورەکان تەنیا لە رووی رەنگی قژیانەوە جیاوازنین وچەند خاسییەتێک جیایان
دەکاتەوە کە تایبەتە بەخۆیان.
ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند تایبەتمەندییەکی
بەسروشت قژسوورەکانی خستۆتە ڕوو کە لەوانی دیکە جیایان دەکاتەوە.
دەتوانن ڤیتامین D دروست بکەن.
ئەو پیاوانەی بە سروشت قژسوورن کەمتر تووشی شیرپەنجەی
پرۆستاد دەبن و %٥ کەمتر نەخۆشدەکەون.
زیاتر بەرگەی ئازار دەگرن، بۆیە پێویستیان بە بەنجی
زیاترە لەکاتی نەشتەرگەریدا.
قژیان کەمتر و تەنک ترە لەچاو ئەوانەی تردا.
بەلایەنی زۆرەوە چەپلەر دەردەچن.
وڵاتی بەریتانیا لانەی قژسوورەکانە.
زۆر هەستیارن بۆ سەرما و زووتر سەرمایان دەبێت.
ڕۆژێکی تایبەتیان هەیە کە تایبەتە بە قژسوورەکانەوە.
رێژەیەکی زۆرکەمی دانیشتوانی جیهان پێکدێنن کە دەکاتە %
١ بۆ %٢، ئەمەش واتا لە ١٤٠ ملیۆن کەسدا تەنیا ٧ کەسیان قژسوورن.
ر.ئ