ڤیدیۆ.. دوو پیاو بەبێ گوێدانە ئەو ئاگرەی لە ئاهەنگەکە کەوتووەتەوە بەردەوامن لە نانخواردن

PM:06:58:06/12/2021

10712 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دیمەنی دوو پیاو نیشان دەدات لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا و لەو شوێنەی ئاهەنگەکەی لێیە ئاگر کەوتووەتەوە، هەمووان سەرقاڵی ئاگرکەوتنەوەکەن بەڵام ئەم دووپیاوە بەبێ گوێدانە ئەو رووداوە بەردەوامن لە نانخواردن.

 

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ناوچەیBhiwandi دەکەوێتە ویلایەتی ماهاراشترا لە هیندستان، دوو پیاو دەردەکەون کە لەسەر مێزی دانیشتنەکەیان سەرقاڵی نانخواردنن، ئەمە لە کاتێکدا لەپشتەوەیان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە کەوتووەتەوە و ئامادەبووانی ئاهەنگەکە سەرقاڵی ئاگرەکەن تاکو زیان بە شوێنەکە و میوانەکان نەگەیەنرێت.

هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دوو پیاوەکە سەرقاڵی قسەکردن و نانخواردنن وەک ئەوەی گرنگ نەبێت لە چواردەوریان چی روودەدات، ئەوەی لەو کاتەدا بۆیان گرنگ بێت تەنیا نانخواردنە، چونکە هەمووان شڵەژان و سەیری ئاگرەکەوتنەوەکە دەکەن جگە لەو دووپیاوە نەبێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئێن دی تی ڤی، ئاگرکەوتنەوەی ناو ئاهەنگی بوک گواستنەوەکە بەهۆی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکانەوە بووە.

ئ.ل