ددانێك لە لوتی پیاوێکدا دەردەچێت

PM:02:16:06/12/2021

2204 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان لە نیویۆرك ئاشكرایان کرد کوڕێك کە لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدایە ددانێك لە لوتیدا دەرچووە.

ئەو پیاوە سەردانی نەخۆشخانەی "ماونتسینای" کردووە لە و وتوویەتی کە بۆماوەیەکی زۆرە هەناسەی تەنگە و لوتی دادەخرێت، دوای پشکنینیش پزیشکان بە ئەنجامەکە شۆكبوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، پزیشکی لوت و گوێ و قوڕگ کە پشکنینی بۆ پیاوەکە کردووە راگرێکی نوشتاوەی بینیوە لەناو لوتیدا کە بە شێوەی تۆپەڵێکی رەق و سپی ناوەوەی لوتی گرتووە، دوای پشكنینی تیشك دەرکەوتووە کە ئەوە هۆکاری هەناسە تەنگییەکەی بووە، ئەو راگرەش ددانێك بووە بە درێکی ١٤ ملیم و پانی ١٠ ملیم.

دواتر پزیشکان نەشتەرگەرییان بۆکردووە و ددانەکەیان لەناوپۆشی لوتیدا دەرهێناوە، سەرکەوتوو بوون بۆ چارەسەری کێشەی هەناسەتەنگییەکە کە ئەو پیاوە تووشی بووە.