شێوازی دروستكردنی كه‌بابی مریشك به‌فڕن

PM:12:18:06/12/2021

3776 جار خوێندراوەتەوە

کەبابی مریشك یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن بەتایبەت ئەوانەی کە ئارەزووی خواردنی گۆشت ناکەن، ئەمەش بە ئاسانی ئامادە دەکرێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.

لاپەڕەی " خواردن و شيرينى شاناز-Food and Sweets Shanaz" بەم شێوەیە ئاماژەی بە شێوازی ئامادەکردنەکەی کردوە:

کەرەستەکان:

نیوکیلۆ سینگی مریشک

100 گرام دونگی حەیوان

دەنکە سیرێک

پیازیکی بچوک

پارچەیەک لیمۆ بەتوێکڵەوە

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەمویان بخەرە مەکینەی قیمە یان میکسەری کارەباییەوە تاوەک هەویری لێدێت.

پاشان خوێ، بیبەری ڕەش، پابریکا، زەنجەفیل، بەهاراتی مریشکی تێدەکەین و دەیشێلین.

سینی فڕنەکە کەمێک چەوربکە بەزەیت و هەویرەکە بە قاڵب یان بەدەست پان بکەرەوە و بیکەرە ناو فڕنەوە بۆ ٢٥ دەقە تا ٣٠ دەقە.

سەروژێری بەیەکەوە دابگیرسێنە تا دەبرژێت و دواتر پێشکەشی بکە.