بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ باس لە هەلومەرجی
پڕۆفیشناڵ و پتەو و نایاب دەکرێت، ئەوەی دەستت پێکردووە گونجاو و بەردەوام دەبێت بەتایبەت
ئەگەر بە کار و چالاکی خۆت پارێزگاری لێبکەیت.
گا 20/4 - 20/5
هەورێکی ڕەش رەنگە کاریگەری
هەبێت لەسەر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بەڵام شتەکان بە زوویی دەگەڕێنەوە بۆ
باری ئاسایی خۆیان و باشتر لە جاران دەبن.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ باس لە لێکۆڵینەوەیەکی
باش و بڕیارێکی گرنگ دەکرێت لە کارکەتدا کە ڕەنگە ستانداردەکان قبوڵ بکرێت و بۆچوونی
خاوەنکارەکانیشت بۆ باشتر بگۆڕێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
تۆ نیگەرانت لە هاوبەشێک،
تۆ سەرلێشێواویت، بیر لەوە ناکەیتەوە، و سەرنج لەسەر شتە گرنگەکان بدەیت.
شێر 23/7 - 22/8
بابەتێك کە پەیوەندی بە هاوبەشی ژیانتەوە هەیە نیگەران و قەلەقت دەکات و
مێشکت سەرقاڵ دەبێت پێوەی، بیری لێمەکەرەوە و تەرکیز بخەرە سەر بابەتە گرنگەکان.
فەریك 23/8 - 22/9
لە ئەمڕۆوە
دەورەدەدرێیت بە کۆمەڵێك هاوپیشەی باش و شکست ناهێنیت لە کارەکانتدا، بەڵام بە هیچ
شێوەیەک سەرکێشی بە سەلامەتیتەوە مەکە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بەرەو بارێکی جدیتر دەڕوات، بەڵام ئەمە کەمێك
دۆخەکە قورس دەکات و رەنگە ناچارتبکات هەندێك رەفتار بکەیت کەلە سروشتی تۆدانیە.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەمڕۆ هەلی تەمەن دێتە بەردەمت بۆیە هەوڵبدە لەدەستی نەدەیت، بەڵکو سوودی
لێببینە بۆئەوەی خەونەکەت بەدی بهێنیت دوای ئەو هەموو ساڵە کە هەوڵت بۆیداوە.
كەوان 22/11 - 21/12
تێوەگلانی کەسانی تر لەپەیوەندییە
سۆزدارییەکەت زیاد دەبێت ئەمەش شتەکان خراپتر دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کۆتایی پێهێنانی
هەموو شتێك، بەڵام هۆشیاریتان و وریاییتان ڕێگە بەوەنادات.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەم ڕۆژە چەند چارەسەرێکی
داراییت بۆ دابین دەکرێت و دۆخی ماددیت دەگۆڕێت و دەچیتە سەر رێگەی سەرکەوتن.
سەتڵ 20/1 - 18/2
رێگە مەدە هیچ کەسێك تێکەڵ بە پەیوەندیت ببێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا چونکە
ئەمە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات رەنگە بگات بە ڕاددەیەك کە هەموو شتێك خراپتر ببێت.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
رەنگە ئەمڕۆ بارودۆخەکان ئاڵۆزتر ببن، پەلە مەکە لە جێبەجێکردنی هیچ بڕیارێکدا
کە دواتر لێی پەشیمان دەبیتەوە.