جیابوونەوە لە ژیانی
هاوسەریی هۆکاری جیاوازی هەیە، بەڵام باوترین هۆکارەکانی تێنەگەیشتن لە یەکتری و گۆڕانی
هەستی یەکێکیان و خیانەتی هاوسەرییە.
ماڵپەڕی herzindagiی هیندی لەوبارەیەوە
نوسیوویەتی، جگە لە هۆکارەکانی جیابوونەوە کە باون لە نێو هاوسەراندا، هەندێک کاتیش
بەردەوامبوونی جیابوونەوەی سۆزداریی و هاوسەرگیریی دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندی لەدایکبووانی
بورجەکان، بە گوێرەی زانایانی بواری گەردوونی سێ بورج زیاتر لەوانی تر ڕووبەڕووی جیابوونەوەی
هاوسەریی دەبنەوە، ئەوانیش:
بورجی گا:
بەردەوام حەز دەکەن کۆنترۆڵی
ئەوانی تر بکەن بەتایبەت هاوبەشی ژیانی، هەر بۆیە حکومدانی کوێرانە لەسەر بەرامبەرەکەی
و زیادەڕەویکردن لە کۆنترۆڵکردنی و گرنگیدانی زۆر بە کارەکانی، زیان بە ژیانی خێزانی
دەگەیەنێت و پەیوەندییە سۆزدارییەکەی درێژە ناکێشێت.
بورجی شێر:
بەردەوام بە ساردی لە
ژیانی خێزانی و سۆزداریی دەڕوانێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنترۆڵی هاوبەشی ژیانی دەکات و
دەبێت هەموو شتێک بە قسەی ئەو بێت و بەبێ گەڕاندنەوە بۆ ئەو هیچ کارێک ناکرێت، بەردەوامیش
هاوبەشی ژیانی پشتگوێ دەخات وگرنگی پێنادات لە بەرامبەردا گرنگی بە شتی تر دەدات.
بورجی نەهەنگ:
بە کەسانێکی خۆپەرست
ناسراون و گرنگی زۆر بە هاوبەشی ژیانیان یاخود خۆشەویستەکانیان نادەن، هەر ئەمەش
وادەکات هاوبەشی ژیانی بیر لە جیابوونەوە بکاتەوە.
ئ.ل