بەهۆی گۆشتی مانگاوە شێف نوسرەت رووبەڕووی هێرشی توند دەبێتەوە

PM:06:50:05/12/2021

18676 جار خوێندراوەتەوە

شیف نوسرەت کە یەکێکە لە شێفە بەناوبانگەکانی تورکیا و لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا چێشتخانەی هەیە، رووبەڕووی رەخنە و هێرشی توند بوویەوە لەلایەن رێکخراوی پاراستنی مافی ئاژەڵان (PETA)وە، کە داوایکردووە ئەم شێفە بوەستن لە ئاهەنگ گێڕان و سەرنجڕاکێشانی خەڵك بە گۆشتی ئاژەڵانەوە.

نوسرەت کە لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدایە ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی شێوازە تایبەتەکەیەوە بۆ ئامادەکردن و خۆشكردنی گۆشت بەناوبانگ بووە و زنجیرێك چێشتخانەی لە دەرەوەی وڵاتدا هەیە، هەروەها نرخی چێشتخانەکانیشی بەڕاددەیەکی زۆر گرانن.

ئەم شێفە توانیویەتی سوود لە ناوبانگەکەی وەربگرێت و لە ئینستاگرامدا ٤٠ ملیۆن فۆڵۆوەری کۆکردوەتەوە.

بەڵام رێکخراوی (PETA) پێی وایە کە کاتی ئەوە هاتووە بوەستن لە ئاهەنگگێڕان بە گۆشتی ئاژەڵانەوە، و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نرخە بەرز و گرانەکانی نوسرەت وایان لێناکات کە راستییەکان نەبینن.

ئەو رێکخراوە جەختی لەوەکردوەتەوە، هەرچەندە بەشێك لە چێشتخانەکان نرخێکی بەرزیان هەیە، بەڵام بەو جۆرە ناتوانن سەرنجمان لابدەن لەسەر ئەو راستییەی، کە مانگاکان نایانەوێت بمرن لەپێناو ژەمەکانی ئێمەدا، بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیش بۆئەوەی بخورێن ئەوا کارەساتێکی ژینگەییە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە راقیترین چێشتخانەکان و چێشتلێنەرە بەتواناکان دەزانن کاتێك بابەتەکە پەیوەندی بە ئاژەڵان و تەندروستی مرۆڤ و داهاتووی هەسارەکەمانەوە هەیە، ئەوا خواردنە رووەکییەکان هەموو کاتێك باشترین هەڵبژاردنن.