ئەوە سروشتی مرۆڤە باوەڕ
بەو شتانە بکات پێچەوانەی ئەوە بێت تۆ پێی دەڵێت و منداڵیش هەر بەو جۆرەن.
بەپێی ماڵپەڕی
"برایت ساید" ئەگەرمنداڵەکان ئەو شتانەیان کرد بە پێچەوانەی قسەکانی تۆبوون
دەبێت ئەم شتانە بکەیت:
ئەگەر پێداگریان کرد بۆ
خواردن و تەواوکردنی ژەمە خواردنەکەیان:
وا باشترە هانی
منداڵەکەت بدەیت بۆ هەر چالاکیەک کە دەیکەن، ئەو شتانە بڵی کە هانیان دەدات وەک وتی"من
شانازیت پێوە دەکەم". توانج و قسەیان پێ مەڵێ لەکاتی خواردندا.
ئەگەر منداڵەکەت پێداگری
کرد لە پاکردنەوەی ژوورەکەی:
هەندی کات منداڵ زۆر بێ
باکانە هەڵسوکەوت دەکەن و نایانەوێت جلەکانیان لەبەر بکەن یاخود نایانەوێت ماڵی
هاوڕێکەیان جێبێڵن، بۆیە تا دەتوانیت بە نەرمی قسەیان لەگەڵدا بکە و خۆت
هێوربکەیتەوە بۆ ئەوەی بەقسەت بکەن.
کاتێک منداڵەکەت نەیوست
گوێت بۆ بگرێت:
دەتوانیت پێی
بڵێیت" کردارەکانت دەلالەت لەوە دەکات کە هیلاکیت و ناتەوێت بچیتە
دەرەوە"
هەڵسوکەوتی منداڵ زۆر
دەلالەت لەوە دەکات کە هەستی پێ دەکات، دەکرێت ئاماژە بۆ ئەوەبێت بێتاقەت بوون،
بۆیە بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکە هەستی پێ دەکەن بە زمانی خۆیان.
کاتێک منداڵەکەت یاریەکی
دەوێت بەڵام تۆ پارەی پێویستت پێ نییە:
منداڵە شیرینەکەت یاریکی
بینیوە لە بازارو داوات لێدەکات بۆی بکریت، بەڵام پارەی پێویست پێنییە، بۆیە
دەتوانیت پێی بڵێت" ئەم یاریەش دەخەینە سەر ئەوانەی لە رۆژی لەدایک بوونەکەدا
بۆت دەکرم"
خۆشە ویاستی خۆتی پیشان
بدە ئەگەر منداڵەکەست نەیویست گوێت بۆ بگرێت:
زۆرم خۆش دەوێت ئەگەر
هەرچیەک ڕووبدات بەتایبەت ئەگەر....
لەگەڵ خۆتدا دایانیشێنە و
پێیان بڵی چەندە گرنگن بۆت و چەندە خۆشت دەوێن.
ر.ئ