ژنان زۆرینەی کات بەوە ناسراون کە هەستەکانیان دەردەبڕن، بەڵام پیاوان
بێدەنگن و هەستەکانیان دەشارنەوە و باسی ناکەن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێك دەگەڕێتەوە.
ماڵپەڕی "سیدتي" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە
وادەکەن پیاوان هەستەکانیان بشارنەوە و باسی نەکەن، بەم جۆرە:
١. باسکردن کێشەکە گەورەتر دەکات
پیاوان پێیان وایە کە باسکردنی کێشە وادەکات گەورەتر ببێت و لە قەبارەی
خۆیزیاتری پێبدرێت، بۆیە بەلایانەوە باشترە کە هەستەکانیان بشارنەوە.
٢. سەلامەتی هەڵدەبژێرن
پیاوان کاتێك کێشەکانیان زیاد دەبێت زۆر بیردەکەنەوە و فشاری خوێنیان
بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێیان وایە کە باشتروایە بوەستن و هیچ نەڵێن بۆئەوەی پارێزگاری
لە تەندروستییان بکەن و تووشی سترێسی زیاتر نەبن.
٣. کات بەفیڕۆ دەدات
بە پێچەوانەی ژنانەوە، پیاوان حەزیان لە بێدەنگیە، بێزاردەبن لە باسکردنی
کۆمەڵێك شت و واهەست دەکەن کە کات بەفیڕۆدانە، بۆیە بێدەنگی هەڵدەبژێرن.
٤. رەفتار نەك وشە
پیاوان بە رەفتارەکانیان هەستەکانیان دەردەبڕن نەك بە قسەکانیان، بۆیە هەوڵبدە
سەرنجی رەفتارەکانی بدەیت و بەوە لێی تێبگەیت.