کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە فەڕەنسا لەکاتی گەرماوکردندا بەهۆی ئەوەی
مۆبایلەکەی کەوتەخوارەوە لەو کاتەی بە وایەری بارگاویکەرەوە بوو، کارەباگرتی و
گیانی لەدەستدا.
رۆژنامەی "لۆباریزان" ئاماژەی بەوەداوە، پیاوانی فریاکەوتن لە
شاری ماکۆن توانیان لە سەرەتادا بووژانەوە بۆ ئەو کچە بکەن.
کچەکە بۆماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، لە دواتردا گیانی
لەدەستداوە.
دوای رووداوەکەش دایکی کچەکە وتوویەتی، "دەکرێت ئەمە ببێت بە ئاگادارکردنەوەیەکی
گرنگ بۆ هەرزەکارەکانی دیکە چونکە مۆبایلەکانیان وەك ئەوە وایە لە دەستیاندا چێندرابێتەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت سووربین لەسەر ئەوەی مۆبایل نەبرێت بۆ حەوزی
خۆشۆردن، چونکە ئەمە ئەنجامێکی مەترسیداری دەبێت.