چۆنییەتی ئامادەکردنی گۆشتی قاز

AM:11:45:02/12/2021

20144 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی قاز یەکێکە لەو خواردنانەی کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئارەزووی دەکەن، کابانەکانی ماڵ زیاتر لە کەشی سارددا ئامادەی دەکەن، جگە لەوەی گەرمی بە لەش دەبەخشێت لە هەمان کاتدا سودیشی هەیە.

کەرەستەکانی:

گۆشتی قاز

سەلکێک پیازی جنراو

کەوچکێکی بچوک زەنجەفیلی هاڕڕاو و ئاڵەتی ڕەش

نیو کەوچک هێڵ و مێخەک و دارچینی بەپێی ئارەزوو

چەند گەڵایەکی غار

خوێ بەپێی ئارەزوو

ئاو

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گۆشتەکە دەکرێت بە چەند پارچەیەکەوە و بەجوانی دەشۆرێتەوە.

دەخرێتە مەنجەڵێکەوە و پیاز و خوێکەی تێدەکرێت، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت وکەمێک سوور دەبێتەوە.

بەهارات و کەرەستەکانی تری تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەر ئاگرێکی هێواش دەبێت، دواتر ئاوەکەی تێدەکرێت و گڕی ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکرێت.

لەدوای کوڵان و خەست بوونەوەی لەسەر ئاگر دادەگیرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل