هاوڕێی باش ئەو کەسەیە
لە کاتە قورس و سەختەکاندا لەگەڵ دەبێت و لە پێناوتدا پاڵپشت و هاندەردەبێت، لەگەڵ
ئەوەشدا کۆمەڵێک هاوڕێ هەن کەبە درێژایی ژیان پەشیمان دەبیتەوە لە هاوڕێیەتییان.
ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لەوبارەیەوە
ئاماژەی بە سێ بورج کردووە کە بۆ هاوڕێیەتی باش نین و نابێت متمانەیان پێبکەیت،
ئەوانیش:
بورجی گا:
ناتوانن پابەندی
بەڵێنەکانیان بن و لەوکەسانەن زوو بەڵێن و قسەکانیان لەیاد دەکەن، لەو کاتانەشدا
کە بڕوای وایە بۆ قازانجی خۆی دەبێت ئەوا لە پشتەوە لێتدەدات، ڕێگە نادات هیچ یەکێک
لە هاوڕێکانی لە ئارامیدا بن، چونکە بەردەوام دەیانخاتە گومان و راراییەوە.
بورجی دووپشک:
کاتێک دەگاتە ئەو
قۆناغەی بزانێت هاوڕێەتییەکەی سوودی بۆی هەیە یان نا ئەوا بە خێرایی لە هاوڕێیەتی
دەکشێتەوە، هاوڕێی هەمیشەیی و تەنگانە نییە و پاڵپشت نابێت، بەردەوام لەو کاتانەدا
هەیە کە پێویست پێی نییە، هەندێک جار بە تەواوی خۆی ون دەکات، هاوڕێیەتی ئەوان
تەنیا رووکەشە و پابەندی ئەرکەکانی تری ژیانی دەبێت.
بورجی نەهەنگ:
هاوڕێی هەمیشەیی نییە
و تەنانەت لەپشتەوە لێت دەدات، هەر لە سەرەتای هاوڕێیەتییەکەوە سنور دادەنێت، لە
ژیانی خۆیدا دەژی و ڕێگە نادات کەس بە هاوڕێکانی بەراوردی بکات، بەردەوام ئیرە بە
هاوڕێکانی دەبات و پابەندی بنەمای هاوڕێیەتی نابێت.
ئ.ل