وێنە.. توێژەرێک دوای سێ ساڵ لە مردنی بروانامەی دکتۆرای پێبەخشرا

PM:06:35:01/12/2021

2756 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆیەکی میسری بروانامەی بە پلەی دکتۆرا بەخشییە توێژەرێک، کە ماوەی سێ ساڵ دەبێت مردووە.

بەگوێرەی روسیا تودەی، کۆلێژی ئاداب لە زاکۆی منیا لە میسر، وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندوبوونەکانی نامەی دکتۆراکەی ئەحمەد رافت خەلیفەی توێژەر، بروانامەی دکتۆرای پێبەخشی، کە سێ ساڵ پێش مردنی سەرقاڵی نامەی دکتۆراکەی بووە.

بەڕێوبەرانی توێژینەوەی باڵا لە زانکۆکە، دوای جێبەجێکردنی نامەی دکتۆراکەی ئەو توێژەرە لە ساڵی ٢٠١٨دا و قبوڵکردنی نامەکە، لەم ساڵدا بەڕێوبەرایەتییەکە بروانامەکەیان بە پلەی دکتۆرا لە بواری ئاداب بەخشییە ئەو توێژەرە مردووە.

ئ.ل