پیاوێک بەهۆی ژنە دراوسێوە داوای جیابوونەوە لە خێزانەکەی دەکات

PM:05:34:01/12/2021

23836 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ دوای ئەوەی دراوسێکانی سکاڵایان لە ژنەکەی کردبوو کە پۆشاکەکانیان دەدزێت، بەو هۆیەوە لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە ژنەکەی کردووە.

بەگوێرەی ماڵپەری میسراوی، ئەو پیاوە بە رەجەب .ک ناوبراوە و تەمەنی ٣٠ ساڵە لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە ژنەکەی کردووە، هۆکاری ئەو داوایەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ژنە دراوسێکانی شکاتیان لێکردووە کە ژنەکەی پۆشاک و کەلوپەلەکانیان دەدزێت.

ئەو پیاوە سەبارەت بە ژچیرۆکی هاوسەرگیرییەکەی رایگەیاندووە، وەک هاوسەرگیرییەکی باوی ناوچەکەی سەحەری تەمەن ٢٢ ساڵی هێناوە، لە ڕێگەی خزمێکییەوە سەحەری ناسیوە و چووەتە داوای، دوای ماوەیەکی کەم گواستوویەتییەوە، ماوەی چوار ساڵە ژن و مێردن و منداڵێکیان هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو پیاوە وتوویەتی "ژنەکەم پێی وایە پۆشاکی دراوسێکان پۆشاکی خۆیەتی، بە بیانووی چوونە دەرەوە و چوون بۆ ئاهەنگ داوای پۆشاکی ژنەکانی دراوسێی دەکات، هەفتانە ئەم کارە چەند بارە دەکاتەوە، بە جۆرێک بووەتە هۆی ئەوەی هەرەشە لە ژنەکانی دراوسێ بکات و لێیان بدات".

ئەو پیاوە رایگەیاندووە، یەکێک لە ژنەکانی دراوسێی هاتووەتە لای و پێی راگەیاندووە کە ژنەکەی جلەکانی کچەکانی دەبات و دواتر نایهێنێتەوە، تەنانەت هەڕەشەی لێکردووە و قسەی نەشیاوی پێ وتووە، ئەویش ناچار بووە ئەو جلە نوێیەی کە کڕیویەتی بۆ ژنەکەی بهێنێت بۆ ئەوەی دەمەبۆڵە و شەڕ دروست نەبێت.

رەجەب چەند جارێک بە ژنەکەی راگەیاندووە کە واز لەو کارەی بهێنێت بەڵام سوودی نەبووە تەنانەت ئازاری داوە و ژنەکەی ماڵی بەجێهێشتووە و چووەتە ماڵی باوکی، کێشەکە چارەسەر نەبووە هەر بۆیە داوای جیابوونەوەی لێکردووە، بەڵام ژنەکەی رەتی کردووە، هەر بۆیە پەنای بردووەتە دادگا بۆ ئەوەی لە ژنەکەی جیابێتەوە.

ئ.ل