چیرۆک.. یاریزانێکی تۆپی بالە ١٥ ساڵ
لەلایەن ژنێکی ٥٠ ساڵەوە فریو دەدەرێت
رۆبێتۆ کازانیگا، یاریزنێکی دیاری تۆپی
بالەی ئیتاڵییە، ماوەی ١٥ ساڵە لەلایەن ژنێکی ٥٠ ساڵەوە فریودراوە، خۆی کردووە بە
خۆشەویستی و وێنەی کچە مۆدێلێکی بەرازیلی بەکارهێناوە
بەناوی ئەلیکساندرا ئەمربۆسیۆ و زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دۆلاری لێ سەندووە لەو ماوەیەدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " ئۆدیتی
بایبڵ" چیرۆکی ئەم فریودانە بەو شێوەیەیە:
کاپتنی یانەی بالەی گیۆیا دێل کۆلی، لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ئەم خۆشەویتەی
ناسیەوە، بەناوی مایا، ئەم خانمە، دەستی کردووە بە ناردنی وێنەی مۆدێلێکی بەرازیلی
بەناوی ئەلیکساندرا ئەمریسیۆ.
یاریزانەکە زۆر بە ئاسانی دەکەوێتە داوی ئەمەوە
و بۆماوەی ١٥ ساڵە دەچێتە پەیوەنیدییەکی سۆزداری گرانبەهاوە لەگەڵیدا.
هەرگیز ڕووبەڕوو قسەیان نەکردووە و تەنیا بە
نامە بووە و بەهۆی ئەمەوە ئەم کەسە، بڕێکی پارەی زۆری دەست کەوتووە.
لەسەرەتای پەیوەندیەکەیاندا مایا بە یاریزانەکەی
راگەیاندووە کە تووشی نەخۆشییەک بووە و پێویستی بە پارەیەکی زۆرە لە نەخۆشخانە،
بەمانەش نەوەستاوە چەندین دیاری گرانبەهای وەرگرتووە لەلایەن یاریزانەکەوە، ئەمەش
وای کردووە یاریزانەکە بکەوێتە ژێر قەرزەوە.
لەکاتێکدا برای ئەم یاریزانە دەڵێت"
رۆژێک بینیم لەماڵەوە لە تاریکیدا دەگریا، پرسیارم لیکرد چی روویداوە، ئەویش وتی
ئەو کەسەی کە خۆشیدەوێت، لە بارێکی تەندروستی
ناجێگیردایە لە نەخۆشخانە و ناتوانم لەتەنیشتیەوە بم.
لەدوای ١٥ ساڵ پەیوەندی سۆزداری، یاریزانەکە
بە هاوڕیکانی ڕاگەیاند دەربارەی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ئەو خانمە مۆدێلەدا هەیەتی،
بۆیە هاوڕیکانی گومانیان لا دروست بوو لەسەری ، لای پۆلیس دەستیان کرد بە گەڕان بەدوایدا.
لەکۆتایدا توانیان شوێنی گومان لێکراوەکە
بدزۆنەوە، دەرکەوت ناونیشانەکەی تایبەتە بە ژنێکی ٥٠ ساڵە و لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکەیدا
لەپشت ئەم فریودانەوە بوون کە بەرامبەر یاریزانەکە کراوە.
ر.ئ