دەروونناسی.. پیاوان حەزیان لە خانمانی گەورەتر لەخۆیانە

PM:09:07:30/11/2021

52000 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کات باوە کە گوێمان لێدەبێت پیاوان ئارەزوویان زیاتر بۆ لای خانمانی بەتەمەنتر لەخۆیان، ئەمەش بەهۆی هەنێک فاکتەرەوەیە کە دەکرێ هۆکارەکە ماددی بێت یان مەعنەویی.

بەپێ ماڵپەڕی" پاوەرئۆف پۆزەتیڤتی" لەبەر ئەم هۆکارانە پیاوان حەزیان لە خانمانی بەتەمەنتر هەیە لەخۆیان.

خانمانی گەورەتر لەخۆیان هەندێ کات لەخۆیان زیرەکترن:

هەندێ لەپیاوان حەزدەکەن گفتوگۆی قووڵ لەگەڵ خانمەکەدا بکەن و دەیانەوێت زیاتر ئەزموونی قسەکردنی هەبێت.

ئەوان دەزانن چییان دەوێت:

ئەو ژنانەی ئەزموونی زیاتریان هەیە زیاتر ئاگادارن لەوەی چییان دەوێت لە ژیاندا وەک لە ژنە لاوەکان.

ئەزموونی ژیان:

هاوەڵی بەتەمەنتر ئەزموونی ژیانی باشترە لە لاوەکان، پیاوانیش لەبەر ئەمەیە زۆر کات کێشەیان بۆ دروست دەبێت، هەندێ کاتیش ئامۆژگاری لە خانمە بەتەمنترەکان وەردەگرن، چونکە تێگەیشتوانەتر دەتواننن یارمەتی بدەن

پێگەیشتووی هەستەکانی:

پیاوان ئەگەر لەگەڵ خانمانی گەورەتردا بن پێویست ناکات مامەڵە لەگەڵ کەم ئەزوونی و پێنەگەیشتوویدا بکەن، ڕووبەڕووی ئەو یاریانە نابنەوە خانمە لاوەکان دەیکەن لەگەڵ پیاواندا.

متمانە بەخۆبوون:

ئافرەتانی پێگەیشتوو بڕوایان بەخۆیان هەیە و دەزانن خۆیان کێن وچییان دەوێت.

لەڕووی داراییوە جێگیرن:

پیاوانی لاو ژیانیان دروست دەکەن و دەست دەکەن بە پێکەوەنانی ئیشەکەیان و شوێنەکەیان جێگیر دەکەن، بۆیە نایانەوێت کەسێکی دیکەش بەخۆێو بکەن لەڕووی داراییەوە، بۆیە خانمانی گەورەتر لەخۆیانیان حەز لێیە و لەڕووی داراییەوە جێگیرن و پێویستیان بەکەس نییە.
ر.ئ