توێژەران دەریانخستووە
کە ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە بە بەراورد بە کەسە سینگڵەکان چانسی باشتریان
هەبوو لە رزگاربوون لە نەخۆشییە مەترسییەکانی وەک شێرپەنجە.
ماڵپەڕی "کلیڤلاند
کلینیک" ئەمەی ڕوونکردۆتەوە و دەڵێت.
لەڕاستیدا هەبوونی خێزانێک
کە پاڵپشتیت بکات، یارمەتی دەدات بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و پەستانی خوین وا دەکات
خواردنی باشتر بخۆیت و بەچالاکتر بمێنیتەوە..
توێژینەوەیەک دەریدەخات،
کاتێک کە هاوسەرگیری دەکەیت، ئەوا چانسی گیان لەدەستدانت بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان
کەم دەبێتەوە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
لە تویژینەوەیەکدا کە
لەگۆڤاریکدا بڵاوکرایەوە تایبەت بە شێرپەنجە، تەماشای ٧٨ هەزار هاوڵاتی کەنەدی
کران کە لەماوەی نۆ ساڵدا تووشی شێرپەنجە بووبوون.
دەرکەوت کە %٢٧ ئەو پیاوانەی
تووشی شێپرەنجە بوون سینگڵ بوون و ئەگەری گیان لەدەستدانیان زیاتر بووە لەوانەی
هاوسەرگیریان کردووە..
توێژینەوەیەکی تریش لە
گۆڤارێکی پزیشکی بەناوی "ئۆنکۆڵۆجی" لە ٢٠١٣ دا دەرچوو تیایدا دەریخست ئەو
کەسانەی خێزاندارن لە%٢٠ کەمتر مەترسی تووشبوونیان هەیە وەک لە کەسە سینگڵەکان..
ئەو شێرپەنجانەی تووشی
دەبن وەک، پرۆستات، مەمک و ریخۆڵە، هاوسەرگیریکردن زۆر باشتر بووە بۆیان وەک لە چارەسەری کیمیایی.
سوودەکانی هاوسەرگیری
چییە بەرامبەر شێرپەنجە؟
%٧٠ کەسەکان هاوسەرەکانیان لەگەڵیاندا دەمێنیەوە لەکاتی پرۆسەی
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەدا.
لە قۆناغەکان سەرەتادا
زووتر چاکتر دەبنەوە بەهۆی هاندانی خێزانەکەیانەوە.
لەڕووی داراییەوە
باشترن و دەتوانن تێچووی چارەسەرەکە بدەن.
ر.ئ