نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم و جیهاندا

PM:02:03:30/11/2021

5224 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٥ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٧٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٣٢ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.