بیبەر یەکێکە لە سەوزەواتە
بەسوودەکان کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و دەتواندرێت چەندین خواردنی جیاوازی لێ
دروستبکرێت، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنی مەحشی بیبەر دەخەینە ڕوو کە ڕێگەیەکی جیاوازی
دروستکردنی مەحشییە.
کەرەستەکان:
شەش بیبەری سەوزی گەورە
٢٥٠ گرام گۆشتی قیمەکراو
دوو کەوچك زەیتی زەیتون
یەك دەنك سیر
سێ کوپ ئاوی تەماتە
١/٤ کوپ ئاو
نیو کەوچك بیبەری ڕەش
دوو کوپ برنج
شێوازی ئامادەکردنی:
برنجەکە بکەرە ئاو و
دواتر بیپاڵێوە، ئینجا لەگەڵ گۆشتە قیمەکراوەکە لە ناو دەفرێکدا تێکەڵی بکە، بیبەری
ڕەش، خوێ و زەیتی زەیتون بکە بەسەریدا و هەموویان بەیەکەوە تێکەڵ بکە.
سەری بیبەرەکان ببڕە و
ناوەکەی دەربهێنە، ئینجا تێکەڵی برنج و گۆشتەکە بکەرە ناو بیبەرەکانە، لە کۆتاییدا
تەماتەی لەتکراو یان سۆسی تەماتە بکە بەسەریاندا.
بیبەرەکان بکەرە ناو سینییەکی
فڕنەوە کە بە زەیت چەور کرابێت، ئینجا سۆسی تەماتە و ئاو بکە بەسەریاندا.
سینییەکە بکەرە فڕنەوە
و بە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٥٠ خولەك بیبرژێنە تا پێدەگات.