بوونەوەرێکی زەبەلاح تەنها لە تاریکیدا دەردەکەوێت

PM:10:39:29/11/2021

4344 جار خوێندراوەتەوە

چەند مەلەوانێکی ژێر دەریایی بە تاقیکردنەوەیەکی دەگمەندا تێپەڕین کاتێك بوونەوەرێکی دەریاییان بینی لە کەناراوەکانی نیوزلەندادا، بەجۆرێك لە تاریکیدا رووبەڕوویان هات و لە ساتی یەکەمدا تووشی تۆقین بوون.

ئەو بوونەوەرە ناوی " Pyrosome"ە، وێڕای ئەوەی کە ترسناك دیاربوو بۆ مەلەوانەکان بەهۆی ئەوەی قەبارەیەکی گەورەی هەبووە، بەڵام لەراستیدا بوونەوەرێکی سەلامەتە و مرۆڤ دەتوانێت لێی نزیكببیتەوە بەبێ ئەوەی مەترسیی لەسەر دروستبکات، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە.

ئەم بوونەوەرە بە بەشێك لە خێزانی بوونەوەری دەریایی " tunicates" دادەنرێت کە بە نافورەی دەریا دەناسرێن، هەروەها چەندین نازناوی دیکەشیان هەیە وەك قالۆنچەی دەریا یان هیلامی دەریا.

درێژی ئەم بوونەوەرە نزیکی هەشت مەتر دەبوو، شێوەی لە کیسێکی شەفاف دەچوو، ئەم بوونەوەرە تەنها لە شەواندا دەردەچێت و بەرەو سەرەوەی دەریا دەڕوات لەوێش هەر شتێکی دەست بکەوێت دەیخوات.

ئەم ڤیدیۆیەش لەساڵی ٢٠١٨دا تۆمارکراوە، بەڵام لەم دواییانەدا توێژینەوەی لەبارەوە کراوە و بڵاوکراوەتەوە.