ڤیدیۆ.. ئاشکرابوونی کامێرایەک کە لە توالێتی ژنان لە چێشتخانەیەکدا دانراوە

PM:04:28:29/11/2021

126828 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی میسر توانییان بەڕێوبەری چێشتخانەیەک دەستگیر بکەن، کە لە توالێتی ژناندا لە چێشتخانەکەی کامێرای داناوە.

ماڵپەڕی میسراوی ئاماژەی بەوەکردووە، لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگدا لە ناوچەی موکەرەم عەبید لە شاری نەسر کامێرای لە شوێنی دەرکێشی هەوا لە توالێتی ژنانی تایبەت بەو چێشتخانەیە دانراوە، دوای دەستگیرکردنی بەرێوبەری ئەو چێشتخانەیە، کارگوزاری پاککەرەوەی ئەو چێشتخانەیە کامێراکەی مۆبایلەکەی لەو شوێنەدا داناوە و دیمەنەکانی ناو توالێتەکە تۆماردەکات.

لە مۆبایلی کارگوزارەکەدا ڤیدیۆ و وێنەی چەندین ژن بینراوە کە لە توالێتەکەدا بوون، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی توالێت و کامێراکەیان بڵاوکردووەتەوە کە کامێرای مۆبایل بووە، دواتر بە خێرایی لایەنی بەرپرسی لێ ئاگادار کراوەتەوە و بەڕێوبەری چێشتخانەکە دەستگیرکراوە، دوای لێکۆڵینەوەش دەرکەوتووە کاری کارگوزاری چێشتخانەکە بووە.

یەکێک لەو ژنانەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و قسە دەکات و دەڵێت "بەراستی مۆبایلمان لەو شوێنە دۆزییەوە، بەداخەوە ژنێکی زۆر بوونەتە قوربانی و ڤیدیۆیان تۆمارکراوە".

تاوانبارەکەش لەلای داواکاری گشتیی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و رایگەیاندووە، کە ئەو خاوەنی مۆبایلەکەیە و ڤیدیۆی ئەو ژنانەی گرتووە کە چوونەتە توالێتی چێشتخانەکەوە.

ئ.ل