بوک و زاوایەک لە شەوی زاوایەتیدا گیانیان لەدەستدا

PM:03:48:29/11/2021

23684 جار خوێندراوەتەوە

بوک و زاوایەکی میسری لە یەکەم شەویاندا کە بە شەوی "زاوا" ناسراوە، بەهۆی لێچوونی غازەوە و هەڵمژینی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی یەوم سابعی میسری، لە گوندی ئەبو مەعاتی لە پارێزگای قەلیوبیە لە میسر هەواڵی مردنی بوک و زاوایەک گەیەنرایە بەڕێوبەرایەتی بنکەی پۆلیسی ناوچەکە، خێزانی بوک و زاواکە رایانگەیاندووە هەردووکیان لە دوای مردنیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و پشکنین و پەراوی مردنیان بۆ کراوە.

بەگوێرەی لێدوانی خانەوادەی هەردوولا، بوک و زاواکە دەرگای شوقەکەیان داخستووە، بۆ بەیانییەکەی کە دەنگیان نەبووە یەکێک دەرگای شوقەکەیانی شکاندووە و چوونەتە ژوورەوە، هەردووکیان لە گەرماوەی شوقەکەدا بە مردووی دۆزراونەتەوە، داواکاری گشتیی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئ.ل