توێژینەوەیەک.. زۆرلێکردنی منداڵ بۆ ماچکردردنی خزمەکانی کارێکی هەڵەیە

PM:01:56:29/11/2021

6588 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی دایکان و باوکان خوویەکیان هەیە زۆر لە منداڵەکانیان دەکەن ماچی خزمەکانیان بکەن، بەڵام دەرکەوتووە کاریگەری لەسەر باری دەروونی منداڵەکەت جێ دەهێڵێت.

ماڵپەڕی "برایت ساید" دەریخستووە بۆچی زۆرکردن لە منداڵ بۆ ماچکردن بیرۆکەیەکی خراپە:

لەدوای ئەوە وادەزانن زۆر ئاساییە ئەگەر کەسیکی دیکەش لێیان نزیک ببێتەوە:

منداڵ تەنیا لە دایک و باوکەوە شت فێر نابێت، بەڵکو لە چواردەوەرەکەشیەوە.

کاتیک ڕێگە دەدەیت خزمە دوورەکانی باوەشی پێدا بکەن و ماچی کوڵمەکانی بکەن، ئەوا شتەکان ئاسایی دەبێت لای ئەوان، بۆیە گرنگە کە منداڵەکەت فێر بکەیت جیاوازی نێوان باشە و خراپە بکات.

دەکرێت وایان لێ بکەیت بیر بکەنەوە تۆ گرنگی بە ئاسوودەیی ئەوان نادەیت:

نزیک بوونەوەی خێزانی و پەیوەندی لەناو خزمەکاندا زۆر باشە و شتێکی باوە بەڵام ئەوە بخەرە مێشکتەوە منداڵەکەت بەوە ڕانەهاتووە، بۆیە کاتێک ئارەزوویان نەکرد ماچی پور و مامەکانی بکات، ئەوا وا بیر دەکەنەوە کە تۆ نرخی کەسەکانی تر لا گرنگ ترە وەک لە ئاسوودەیی ئەوان.

فێریان دەکات خزمەکان کەسانی توندوتیژ نین:

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی DoSomething.org" " بڵاوکراوەتەوە، لە ٪٧٠ حاڵەتەکان توندوتیژی بەرابمەر بە منداڵان لەلایەن خزمەکانەوە بووە.

بە زۆرلێکردنیان بۆ ماچکردنی خزمە دوورەکانیان، تۆ وا لە منداڵەکەت دەکەیت بڕوای وابێت هیچ هەڵەی تێدا نییە بەزۆر هەست و سۆز بۆ خزمەکانی دەرببڕن و ئەمە لایانتوندوتیژی دەرناخات.

ئەمە سەریان لێ تێک دەدات، ئایە متمانە بە کەسی نامۆ بکەن یاخود نا:

لە ساتیکدا تۆ فێری منداڵەکەت دەکەیت نابێت قسە لەگەل کەسانی نامۆ بکات و لەلایەکی دیکەشەوە ڕێگە دەدەیت خزمە دوورەکان ماچی بکەن.

ڕاستە خزمە نزیکەکان هەر بە خێزان هەژمار دەکرێن بەڵام منداڵەکەت ئەوە نازانێت، ئەم هەڵسەوکەوتە سەری لێ دەشێوێنێت و وایان لێدەکات پرسیاریان لا دروست بێت ئایا متمانە بە یەکێک بکەن یاخود نا.