جەڵتەی مێشك حاڵەتێکی مەترسیدارە و ئەگەری هەیە ژیانی کەسەکە بخاتە ژێر هەڕەشەوە،
لەکاتێکدا روودەدات کە مێشك خوێنی تەواوی پێناگات.
لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژەی بەوەکردوە، وێرای
ئەوەی جەڵتەی مێشك لەناکاو روودەدات، بەڵام هەندێك نیشانەی سەرەتایی هەن کە زۆر کەس
نایزانن و درکی پێناکەن لەکاتێکدا گرنگە بە هەند وەربگیرێن، بەم جۆرە:
١. دڵتێکهەڵاتن
٢. سەرگێژخواردن
٣. سڕبوون
٤. لەدەستدانی هاوسەنگی
٥. تێكچوونی وشە
٦. سەرئێشە
٧. لاوازیی جەستە
٨. لەهۆشخۆچوون
٩. هەناسەتەنگی
لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا دەبێت بەزووترین کات نەخۆشەکە ببرێت بۆ
نەخۆشخانە و پشتگوێ نەخرێت، لەکاتێکدا نیشانە زۆر دیارەکانی جەڵتەی مێشك بریتین لە
ئیفلیجبوونی لایەکی روخسار و لاوازبوونی پەلەکان.