ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک
ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەجێگری
ماوەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک گرام
زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٦٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٣٣ دۆلار مامەڵەی
پێوە دەکرێت.
گۆڕانکارییەکانی نرخی
زێڕ لە سەرەتای ھەفتەدا
نرخی زێڕ لە بازارەکانی
ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە
١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە
٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە
٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی
ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار
لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە
و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.