دەکرێت هەمیشە پرسیارت لەلا دروست ببێت چی دەبێت ئەگەر
بتوانیت مێشکی خەڵک بخوێنیتەوە، بۆیە تەنیا ڕێگە بۆ ئەم مەبەستە لەڕێگەی زمانی جەستەیانەوەیە.
ماڵپەڕی "برایت ساید" دەریدەخات بەم
جۆرە دەروونی خەڵک دەخوینیتەوە:
دەرکەوتووە زیاتر ٪٥٥ زانیاریەکان لەڕیگەی ئەوانەوەیە
کە پەیوەندی بە قسەکردنەوە نییە.
پسپۆرێکی بواری زمانی جەستە بەناوی ئالان پیس لەسەر
ئەمە نووسیوێتی، لاسایی کردنەوە و جۆرەکانی دیکەی زمانی جەستە. ئەمانە دەتوانن باری
دەروونی و هەست و سۆزیان دەربخەن.
بۆیە ئەو ئاماژانەش ئەمانەن :
داخستنی چاوەکان:
کاتێک کەسیک قسەت لەگەڵ کرد و چاوی داخست ئەوا بزانە دەیەوێت خۆی لە جیهانی
دەرەوە بشارێتەوە. شتێکی گرنگ هەیە دەبێت بیزانیت مانای وانیە کەسەکە لەتۆ دەترسێت،
بەڵام دەکرێت بیەوێت خۆیان لەتۆ رزگار بکەن چونکە تاقەتیان چووە لێت، ئەگەر چاویان
دا بخەن تۆ ون دەبیت.
داپۆشینی دەم بە دەست:
ئەمە دەکرێت بیرهێنانەوەیەکی منداڵی بێت کاتێک
دەمان دادەپۆشی بۆ ئەوەی شتێکمان نەدرکاندایە، ئەمە لە تەمەنی پێگەیشتندا بەهەمان
شێوەیە، لەپی دەست یارمەتی دەدات ئەو وشانە دەرنەبرین کە نامانەوێت بیڵێین، تەنانەت
ئەمە بۆ کۆکەی درۆینەش بەکار دەهێنرێت.
گازگرتن لە چاویلکە:
ئەگەر کەسیک بینی گاز لە خوارووی چاویلکەکەی دەگرێت،
ئەوا هەوڵ بدە پاڵشتیان بکە و دڵ نەوایان بدەرەوە. چونکە زۆر ڕاڕان وخەمی شتێکیانە.
هەر بەو بۆنیەوە جوینی قەڵەم، جافم جگەرە، تەنانەت بنێشتیش دەکرێ هەمان ئاماژە بێت.
خورانی چەناگە:
ئەمەش بۆیە خەڵک دەیکات کە بیانەوێ بڕیارێک بدەن لە شتێکدا، دەکرێت سەیری خوارەوە،
سەرەوە و لایەکان بکەن، هەندێ جار تەنانەت
نازانن تەماشای چی دەکەن چونکە لە بیرکردنەوەکەی قووڵدان.
قۆڵکردنە ناو قۆڵ:
ئەمەش بە یەکێک لە بەناوبانگترین هەڵسوکەوتەکان
ناسراوە، لەمەدا خەڵکەکان زۆر متمانەیان بەخۆیان
هەیە. وایان لێدەکات پەیوەندی لەگەڵ خەڵک بپچڕێنن.
دەکرێ ئاماژە بەوە بێت کەسەکە هەست بە باشی ناکات دەربارەی شتێک.
چاکردن و ڕێکردنەوەی شێوە
کاتێک ئافرەتێک دەیەوێت سەرنجی پیاوێک ڕابکێشێت
ئەوا دەیەوێت بەباشترین شێوە خۆی دەربخات، پشتی خۆی ڕێک دەکاتەوە و سنگی دەردەخات،
هەندێک کات قاچەکانی دەخاتە سەر قاچ، دەستەکانی لەناو دەست ، ئەمانە ئاماژەن بۆ ئەوەی
کەسەکە سەرنجیان ڕادەکێشێت.
هاتنە پێشەوە:
کاتێک خەڵک کەسێکی بەدڵ دەبێت و دەیانەوێت پەیوەندیان
پێوە بکەن ئەوا خۆیان بۆ پێشەوە دەهێنن.
پاڵدانەوە:
ئەگەر کەسێک پاڵی بە کورسیەکەی دایەوە، ئەوا بێتاقەت
بوون لە گفتوگۆکە، دەکرێ هەست بە نائارامی دەربارەی کەسەکە بکەن.
پەیوەندی ڕاستوخۆی چاو:
چاوەکان وەک پەنجەرە وان بۆ بینی ڕۆح، دەتوانیت
هەست و سۆزی کەسەکە لە چاویاندا ببینیت. خۆشەویاستەکان تەماشای چاوی یەکتری دەکەن
و بیبیلەی چاویان گەورەتر دەبێت،
لە ڕاستیدا چوار جار لە قەبارەی خۆی گەورەتر دەبێت.