بەمانەدا بزانە تۆ دایک یان باوکێکی باشنیت بەرامبەر منداڵەکەت

PM:11:33:27/11/2021

20496 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتووە باری تەندروستی منداڵەکان کە گەورە دەبن کاریگەری دایک و باوکیان لەسەرە و دەبێت ژینگەیەکی باش و ئاشتیانە بۆ منداڵەکانیان دروست بکەن.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بەو هەڵسوکەوتانەی دایکان و باوکان کردووە کە باشنین بەرامبەر بە منداڵەکانیان، بەم جۆرە:

- بەراوردکردنی مندالەکەت لەگەڵ مندڵی خەڵکدا.

- کێشەکانت بخەیتە سەر شانی منداڵەکەت.

- توورەیی و نائومێدیت بخەیتە سەر منداڵەکەت.

- گرنگی نەدان بە هەستی منداڵەکەت.

- سزادان لەبری ئامۆژگاریکردن.

- بەبەردەوامی رەخنە لەمنداڵەکەت دەگریت.

- بەکارهێنانی وشەی نەشیاو لەکاتی تووڕەبووندا.

- بەزاندنی ژیانی تایبەتیان.

ر.ئ