توێژینەوەیەک دەیسەلمێنێت لەپشت هەرپیاوێکی سەرکەوتوو ژنێک هەیە

PM:10:40:27/11/2021

7300 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردنی هاوسەرەێکی دروست دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ سەرکەوتن، نموونەی ئەمە بارک ئۆبامایە، سەرکەوتنەکەی لەبوار سیاسیەوە بۆ هاوسەرەکە دەگەڕێنێتەوە، هەروەها زانستیش لەکۆتایدا ڕوونی دەکاتەوە ئەمە شتێکی ڕاستە.

"ماڵپەڕی برایت ساید" لەم ڕاپۆرتەدا بەم شێوەیە باسی توێژینەوەکە دەکات:

پەیوەندەی بە پاڵپشتییەوە هەیە:

لەوانەیە لە ناخی هەمووماندا گومانمان وابێت هاوژینەکەمان لەپشت زۆربەی سەرکەوتنەکانمانەوەیە.

لەکۆتایدا توێژینەوەیەک کە لەزانکۆی کارنێگی مێلۆن دەرچووە ئەم پرسەی بە زانستیانە لێکداوەتەوە.

١٦٣ هاوسەر لەم تاقیکردنەوەدا بەشداربوون، داواین لێکرا مەتەڵێک هەڵبێن، بۆ ئەوەی خەڵاتێک ببەنەوە، دوای ئەم ئۆفەرە. توێژەران تەماشای هاوسەرەکانیان کرد چۆن بەیەکەوە پەیوەندی دەکەن پێش ئەوەی بڕیار بدەن.

دەرکەوت هەندێ لەپیاوەکانهاوسەرەکانیان پاڵپشتی و هانیان دەدان بۆ شیکردنەوەی مەتەلەکە، هەندێکی دیکەیان هاوسرەکەکانیان متمانەیان نەبوو پێیان و هەندێکی دیکەیان هەر هانیان نەدەدان.

هەرچۆنێک بێت توێژەرەوان دوای شەش مانگ، جارێکی دیکە توێژینەوەیەکی دیکەیان لەسەر هاوسەرەکان کرد، بۆیان دەرکەوت ئەوانەی پێشتر لە پێشبڕکێکەدا بەشداربوون و هاوسەرەکانیان یارمەتیان داون ، ئەزموونی زیاتریان کردووە لە بەرپێشچوونی کەسیاتی و زیاتر دڵخۆشبوون و تەندروستیان باشتر بووە، وەک لەوانەی ئەم چاڵنجەیان رەتکردۆتەوە.

کەسە بەناوبانگەکان ئەوە باشتر دەزانن!

زۆر نموونە هەن بۆ ئەم پرسە، پیاوە بەناوبانگەکان ژنەکانیان لەپشت سەرکەوتنەکانیانەوەن ، بۆ نموونە مارک زوکێربێرگ زۆر کات ناوی هاوسەرەکەی دەهێنێت لەپشت سەرکەوتنەکانی بەهۆی ئەو هەموو کارە خێرخوازیانەی کە دەیکات.

بەڕێز ئۆباماش دان بەوەدا دەنێت:

بارک ئۆباما جارێک دانی بەوەدانا لەسەر خێزانەکەی و وتی" ئەگەر پرسیار بکەن چی من بە باشی دەهێڵێتەو باری دەروونیم هاوسەنگیم ڕادەگرێت؟ ئەوا دەێڵم خێزانەکەمە، هەموو ڕۆژێک لەگەڵمدا بووە و لەهەموو کاتێکدا پاڵپشتم بووە"

ر.ئ