بەهۆی مۆسیقای بەرزەوە ٦٣ مریشك بە جەڵتەی دڵ مردن

PM:08:02:27/11/2021

21300 جار خوێندراوەتەوە

جوتیارێك ئاشكرایکردووە، ٦٣ مریشك بەهۆی دەنگی مۆسیقای بەرزی ئاهەنگێکی بوکێنییەوە تووشی جەڵتەی دڵ بوون و مردوون.

ئەم رووداوە لە ناوچەی ئۆدیشا روویداوە، خاوەنی کێڵگەی دەواجنەکە کەناوی رانجیت باریدایە وتوویەتی، زیاتر لە ٦٠ مریشک لە دەواجنەکەی مردوون، ئەمەش دوای ئەوە روویداوە کە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە گونەدەکەی بەڕێوەچووە، کە تێیدا مۆسیقا بە دەنگی بەرز کارپێکراوە و یاری ئاگرینیش تەقێنراوە.

ئاماژەی بەوەداوە، ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ١١ی رۆژی یەکشەممەدا روویداوە، مۆسیقاکە و دەنگی یارییە ئاگرینییەکان هێندە بەرزبووە کە ٢٠٠٠ مریشك بەرگەی بگرێت، هەرچەندە کە جوتیارەکە داوایکردووە کەدەنگەکە کزکەن بەڵام بەقسەیان نەکردووە، دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکەش ٦٣ مریشك بە مردوویی دۆزراونەتەوە.

دوای ئەوەی کە پزیشکی ڤێرتەرنەری پشكنینی بۆکردوون وتوویەتی کە دەنگی بەرزبووەتە هۆی تووشبوونی مریشکەکان بە شۆك و ئەوەش وایکردووە ژمارەیەکیان بمرن، بۆیە جوتیارەکە بڕیاریداوە داوای قەرەبوو بکاتەوە.

بەڵام زاواکە رەتی کردووەتەوە قەرەبوو بداتەوە و وتوویەتی کە قسەکانی دوورن لە راستییەوە، وتوویەتی، مریشك کە ئەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەنگی هۆڕن و دەنگی بەرز دەبیستن و هیچیان لێنایەت، ئیتر چۆن دەکرێت بە دەنگی دی جەی بمرن؟

لە بەرامبەردا جوتیارەکەش راپۆرتێکی پێشکەش بە پۆلیسی ئەو ناوچەیە کردووە و ئەوانیش لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.