فرانسیسکا سۆسانۆ کە بە گەورەترین بەساڵاچوو دادەنرێت لە جیهاندا و بە کۆتا
کەس هەژمار دەکرێت کە لە سەدەی ١٩یەمیندا لەدایکىووە، لە وڵاتی فلیپین لە تەمەنی
١٢٤ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "زە سەن"ی بەریتانی، فرانسیسکا ئێوارەی
رۆژی دوشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کردوە، بەرپرسانی وڵاتەکە لە
هەرێمی کابانکالان هەواڵی مردنەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.
ئەم ژنە لە پێشتردا بە گەورەترین بەساڵاچوو لە جیهاندا هەژمارکراوە کە لە
تەمەنی ١٤ ساڵیدا بووە، ئەم ژمارەیەش لەلایەن بەڕێوەبەرانی کتێبی گینسەوە
لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە.
بەڵگەنامەکان دەڵێن کە لە ١١ی ئەیلوولی ١٨٩٧ لەدایكبووە، کە ساڵێك بووە بەر
لەوەی ئیسپانیا واز لە حوکمڕانی فلیپین بهێنێت.
فرانسیسکا لەبارەی نهێنی تەمەندرێژییەوە وتوویەتی، دەتوانن سیستمێکی خۆراکی
رووەکی جێبەجێ بکەن، گۆشتێکی کەم بخۆن و گۆشتی بەراز نەخۆن، هەروەها نەخواردنەوەی
کحول رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ درەنگخستنی بەساڵاچوون.