ئۆتۆمبێلێکی فڕیو بە خێرایی ٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕێت

PM:06:00:27/11/2021

1588 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای رینۆی فەڕەنسی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلی فڕیوی " AIR4 " ئاشكراکردووە کە چوار فڕۆکەییە و لەناوەڕاستیدا ئۆتۆمبێلێك هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "های تیچ"، رینۆ لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسیدا نوسیویەتی، " AIR4 رەمزی سەربەخۆیی و ئازادییە، ئێمەش لەوە تێدەگەین کە قەرەباڵغی رێگەکان لە زیادبووندان و مەودایەکی کراوە و ئازادیش لەسەرەوەماندا هەیە".

ئۆتۆمبێلەکە لە ریشاڵی کاربۆن دروستکراوە و پاترییەکەی ٢٢ هەزار میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێكدا، کۆی وزەی وزەبەخشەکەی ٩٠.٠٠٠ میللی ئەمپێرە، هێزی پاڵنەری هەر پانکەیەکی ٩٥ کغ، کۆی کێشەکەی نزیکی ٣٨٠ کیلۆگرامە.

ئەو ئۆتۆمبێلە فڕیوە دەتوانێت بە خێرایی ٢٦ مەتر لە چرکەیەکدا بڕوات، لەگەڵ پێچکردنەوەی ٤٥ پلە تا ٧٠ پلە، خێرایی سەرکەوتنی ١٤ مەترە لە چرکەیەکدا، بەڵام لەبەر هۆکارەکانی سەلامەتی کەمکراوەتەوە بۆ ٤ مەتر لە چرکەیەکدا، خێرایی نیشتنەوەشی سێ مەترە لە چرکەیەکدا، ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت لە بەرزی ٧٠٠ مەتردا هەستێت و خێراییەکەی دەگات بە ٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.