حەلیمە پۆڵەند ڕۆژنامەنوسی
کوەیتی بە دەرکەوتنە جیاوازەکەی بووە جێی سەرنجی هەمووان و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر
بووەوە، ئەویش دوای ئەوەی چەندین پارچە خشڵی گرانبەهای پێوەکرا.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە
ئێوارەی هەینی لە هەژماری سناپچاتەکەی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت "ژنێک
چەندین پارچە خشڵی گرانبەها بە حەلیمەوە دەکات".
ئەو خانمە راگەیەندکارە
هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو خشڵانە نەداوە کە ئایا وەک دیاریی پێیبەخشراوە یاخود
نا، تەنیا لەسەر ڤیدیۆکە نوسیوویەتی "سوپاس بۆ خەڵکی عەمان، بە ئاڵتوون دایانپۆشیووم".
حەلیمە لە ساتی گەیشتنی
بۆ عەمان کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەکات، ڤیدیۆیەکی کاردانەوەی لێکەوتەوە کە رایگەیاندبوو
لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە جانتاکەی نەماوە، ئەمە لە کاتێکدا بۆ وەرگرتنی ڕێزلێنان لەلایەن
سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی عەمانی کردووە.
دواتر رایگەیاند کە
جانتاکەی دۆزراوەتەوە و کەسێک بە هەڵە جانتاکەی بردووە دواتر گەراندوویانەتەوە.
ئ.ل