ئیتاڵیا وەڵامی مۆنالیزاکەی ئەفغانستانی دایەوە

PM:10:28:26/11/2021

20384 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئیتاڵیا وەڵامی داواکارییەکەی "شەربات گۆلا"ی دایەوە کە بە "مۆنالیزای ئەفغانستان" ناونراوە، دوای ئەوەی ئەو خانمە چاوشێنە داوای هاوکاریی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد بوو کە یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی لە وڵاتەکەی دەربچێت.

ئەو کچەی ئەفغانییەی لە ساڵی ١٩٨٥دا وێنەکەی لەسەر بەرگی گۆڤاری "ناشیۆناڵ جۆگرافیک" بڵاوبووەتەوە و نازناوی "مۆنالیزای ئەفغانستان"ی پێدرا، لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا بەهۆی نائارامی وڵاتەکەیەوە بەهۆی هێرشەکانی تاڵیبانەوە داوای هاوکاریی کردووە بۆ ئەوەی ئەفغانستان بەجێبهێڵێت، حکومەتی ئیتاڵیا وەڵامی داواکارییەکەی ئەو ژنە چاو سەوزەی دایەوە.

بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ماریۆ دراگی ئێوارەی پێنج شەممەی رابردوو رایگەیاند، حکومەتەکەی هاوکاری پێشکەش بە شەربات و هاونیشتمانییەکانی دەکات، هاوکارییەکەش لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەدا دەبێت کە ئیتاڵیا بۆ دابینکردنی پەناگەیەک بۆ ئاوارە ئەفغانییەکان، کە بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەیانەوە هەڵهاتوون، شەرباتیش لەگەڵ خانەوادەکەی لە ئیتاڵیا شوێنێکی ئارامیان بۆ دابین دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٨٤ ستیڤ ماکوری ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی لە گەشتێکیدا بۆ پاکستان کە چووبووە ئۆردوگایەکی پەنابەرە ئەفغانییەکان، لەو شوێنەدا وێنەی کچێکی ١٢ ساڵ دەگرێت و وێنەکەی لە بەرگی گۆڤاری ناشیۆناڵ جۆگرافیکدا بڵاودەبێتەوە، بەهۆی رەنگی چاوەکانی و شێوەی تێروانینەکانییەوە دەناسرێت وبە "مۆنالیزای ئەفغانستان" ناودەبرێت.

الموناليزا الأفغانية» تغادر إلى إيطاليا - صحيفة الوطن

ئ.ل