ئامادەکردنی پاستا بە پەنیر لە ماوەیەکی کەمدا

PM:12:58:25/07/2021

4584 جار خوێندراوەتەوە

پاستا یەکێکە لەو خواردنانەی تامێکی خۆشی هەیە و بە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین بە پەنیر.

کەرەستەکانی:

کیسەیەکی بچوک مەعکەرۆنی

پاکەتێک پەنیری کرێمی

پەنیری مۆزارلا

دوو پاکەت خامە

کوپێک شیر

یەک پیاز

خوێ

نیو کەوچک سیری هاڕاو

کەوچکێکی گەورە ماست

ئامادەکردنەکەی:

مەعکەرۆنییەکە بکوڵێنە، دوای کوڵانی لە سوزگییەکدا ڕۆی بکە، قاپی ناو فڕنەکە بهێنە و ماستەکەی تێبکە دواتر مەعکەرۆنییەکەی بکە بەسەردا.

پەنیری کرێمی لەگەڵ خامە و شیر و خوێ و سیر و پیازەکە تێکەڵ بکە و بیکە بە مەعکەرۆنییەکەدا.

پەنیری مۆزارلاکە پارچە پارچە بکە و بیخەرە سەر مەعکەرۆنییکە.

بیخەرە ناو فڕنەکە لە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٢٥ بۆ ٣٠ خولەک لەناویدا بێت، دواتر ئامادە دەبێت بۆ خواردن.