پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:11:42:25/07/2021

26716 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

دەبێت کاری زیاتر بکەیت بۆ ئەوەی قەناعەت بە هاوبەشەکەت بکەیت، ئەو شتەکان جدیتر وەردەگرێت لەوەی بیریلێدەکەیتەوە، زۆر بیردەکاتەوە پێش پەسەندکردنی هەر شتێک کە بۆی ئەنجامی دەدەیت.

گا 20/4 - 20/5

کەشێکی ئەرێنی ئەو جیاوازییەیە کە ڕەنگدانەوەیەکی زۆری هەیە لەسەر پەیوەندی نێوان تۆ و کەسانی دیکەی چواردەورت و ئەو کەسانەی کە کاریان لەگەڵدا دەکەیت، بۆیە پێویستە هەمیشە هەوڵ بدەیت بە ئەرێنی بمێنیتەوە.

دووانە 21/5 - 21/6

پەیوەندییەکانت سنوردارمەکە لەگەڵ ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێیت، بە شێوازی ئاسایی خۆت مامەڵە بکە، چونکە تۆ ئاوا خۆشەویستی، هیچ پێویستییەکت بەوە نییە کە ئاکت بکەیت یان بتەوێت شێوازەکەت بگۆڕیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەو کارانە ئەنجام مەدە کە دەبێت دووبارەیان بکەیتەوە، چونکە بەشێوەکەی بەرچاو کاریگەری لەسەر داهاتووت دەبێت و کاریگەری لەسەر توانا ڕاستەقینەکانت جێدەهێڵێت، بۆیە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ ئەگەری تێپەڕبوونت بە چەندین ئەزموونی سەخت و قورسدا هەیە، پێویستە دووربکەویتەوە لە هەڵە و کەمتەرخەمی لە کارەکانتدا و زیاتر هەوڵبدەیت بە وریایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکاندا بکەیت و بەرپرسیاریەتی هەڵبگریت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ پێویستت بە باوەڕبەخۆبوونێکی زۆر دەبێت، چونکە هەستی گرنگ و بەرەوپێشچوونی زۆر چاوەڕوانتە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک دەرفەتت دەبێت کە ڕەنگە لە بیرکردنەوەکان زیاتربن لە چاوەڕوانییەکانت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ پێویستە بە هێمنی مامەڵە بکەیت و پێویستە دەرونت ئارام بکەیتەوە و دوور بکەویتەوە لە هەر هەڵچوونێک لە شوێنی کارەکەت، پێویستە بە وشیارییەوە مامەڵە بکەیت لەگەڵ هاوپیشەکانت چونکە بەو شێوەیە باشتر دەتوانن کار بکەن.

دووپشك 23/ 10-21/11

ڕەنگە ڕەفتارە سەرکێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە، بەو هۆیەشەوە خۆشەویستەکەت بیەوێت لێت دووربکەوێتەوە، ئارامبە و هەوڵبدە کۆنترۆڵی هەڵجوونەکانت بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ جۆش و خرۆشیکی زۆرت دەبێت بۆ کارکردن، ژیانی پیشەییت زۆر بەرەوپێش دەچێت و پەیوەندییەکی باش لەگەڵ هاوکارانت دروست دەکەیت.

گیسك 22/12 - 19/1

چەندین گۆڕانکاری کتوپڕ ڕووت تێدەدەکەن، هەست و سۆزت بەرەو پێش دەچێت، هەوڵبدە ڕێگربە لە بەزایەچوونی هەوڵ و ماندووبونیەکانت.

سەتڵ 20/1 - 18/2

پەلە مەکە لەبڕیاردان بەشێوازێکی خێرا، پێش ئەوەی بیر لەوردەکاریەکانی بڕیارەکانت بکەیتەوە، چونکە ڕەنگە دواتر پەشیمانی بەدوادا بێت، وریایانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

بەروپێشچوونی نوێ چاوەڕێت دەکات لە ژیانی پیشەییتدا، کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ دێتە بوون کە چاوەڕوانیان نەبوویت، خۆت ئامادە بکە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی نوێ.