ژنێک بەڕێگەیەکی سەیر کۆتایی بە کێشە خێزانییەکانی دەهێنێت

AM:10:50:25/07/2021

12864 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند: ژنێک بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە خێزانییەکانی پیاوەکەی بە خشتی تابوک کوشتووە

چاوگێکی ئەمنی تایبەت بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە ژن و پیاوێک لە پارێزگای دیالە لەدوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا، ژنەکە بە خشت مێردەکەی دەکوژێت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ویستویەتی کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنێت لەوڕێگەیەوە.

پۆلیس لەبارەی ڕووداوەکەوە وتی: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و ژنەکە دەستبەسەرکراوە، ڕووداوەکە لە قەزای محدادییە بووە لە پارێزگای دیالە.

لا يتوفر وصف.