مەترسییەکانی وازهێنان لە خوێ چین؟

PM:11:11:24/07/2021

4824 جار خوێندراوەتەوە

باشتروایە بەتەواوەتی واز لە خواردنی خوێ نەهێندرێت بەڵکو تەنها بڕەکەی کەمبکرێتەوە بۆ راددەیەك کە پزیشکەکان رێگەی پێدەدەن، بۆئەوەی بەدووربن لە کاریگەرییە خراپەکانی وازهێنانی تەواوەتی لە خوێ.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەو کاریگەرییە خراپ و نەرێنییانە کردووە کە تووشی جەستە دەبن ئەگەر بەتەواوەتی واز لە خواردنی خوێ بهێندرێت، لەوانەش:

زیادبوونی کێش:

خوێ گرنگە بۆ هاوسەنگبوونی هۆرمۆنەکان، و وەستان لە خواردنی خوێ وادەکات بڕی یۆد لە جەستەدا کەمببێتەوە، بۆیە کێشی جەستە زیاد دەکات و روخسار دەئاوسێت و پێست وشكدەبێتەوە و هەست بە ماندوێتی دەکرێت و ماسولکەکان دەپوکێنەوە.

کێشەکانی دڵ:

وێڕای ئەوەی کە خواردنی خوێ بەبڕێکی زۆر زیانی بۆ تەندروستی دەبێت بەڵام وازهێنان لێی بە هەمان شێوە زیانی هەیە، چونکە وادەکات سۆدیۆم پێویستە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە بەڵام بەبڕێکی کەم و هاوسەنگ.

بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا:

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە کە کاتێك بڕی پێویستی سۆدیۆم وەرناگرین، لەم کاتەدا وەڵامدانەوەی جەستە بۆ ئەنسۆلین خراپ دەبێت، ئەمەش وادەکات ئاستی شەکر لە خوێندا بەرزببێتەوە.

وشكبوونەوەی پێست:

کاتێك جەستەمان بڕی پێویستی سۆدیۆم وەرناگرێت تووشی وشکبوونەوە دەبێت لە ناوچەی دەم و هەستکردن بە تینوێتی و سەرگێژخواردن.