فاشن بەپێی کات دەگۆرێت بەڵام ستایل دەمێنێتەوە. خەڵک تەنانەت بچووکترین
وردەکاری دەرکەوتنت تێبینی دەکەن.
بەتایبەت کاتێک بۆ یەکەم جار چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەیت.
ماڵپەڕی "برایت سایت" باس لەو هەڵانە دەکات کە پیاوان دەیکەن لە
پۆشینی جلوبەرگدا دەڵێت:
٪٥٢ ئەو ئافرەتانەی بڕیاریان لەسەر دەرکەوتنی پیاوانداوە بەهۆی ئەو
پێڵاوانەوە بووە لە پێیان کردووە و پێڵاوەکان تەنیا ئەو کەرەستانەی فاشیۆن نین خەڵک
زۆر سەرنجیان دەدەن.
یەکەم: لەبەرکردنی کراس:
هەموو کراسەکان بۆ بۆنەیەکی
ناڕەسمی لەبەری دەکەیت بەتایبەتی سپی، وا دیزاین کراون لەگەڵ پانتۆڵی قاتدا لەبەر
بکرین. ئەمەش مانای وایە ئەگەر دەتەوێت شێوەی ستایل دەرکەوویت ئەوا هەرگیز کراس
بە قۆڵی درێژەوە لەگەڵ کاوبۆدا لەبەر نەکەیت.
لەپێکردنی گۆرەوی:
تەنیا ئەو پێڵاوانەی لە کەنار
دەریا لەپێیان دەکەیت لەگەڵ نەعل بەبێ گۆرەوی لەپێیان بکە. ئەگەر ویستت بەشی
سەرەوەی دەرنەکەوێت ئەوا گۆرەوییەک هەڵبژێرە کە بەشی سەرەوەی نەبێت، ئەمە شێوەیەکی
سەرنج ڕاکێش دەداتە پێڵاوەکەت.
درێژ و کورسی کراسەکەت:
زۆرێک لە پیاوان کراسی درێژدەپۆشن بۆ ئەوەی کێشەیەکی دیاریکراوی
جەستەیان بشارنەوە، بەڵام کراس وا دیزاین کراوە بکرێتە ناو پانتۆڵەوە بۆیە درێژ
دروست کراوە، ئەگەر دەتەوێت شێوەی کراسەکەت ڕەسمی تر بێت ئەوا کراسیکی کورتر
هەڵبژێرە.
هەڵبژاردنی بۆینباخ:
بە گشتی دەوترێت بۆنیباخ نابێت لە ٣.٧٥ ئنیچ فراوانتر بێت، واتا ٩،٥ سم
یاخود لە قایشەکەت کورتربێت، هەرچۆنێک بێت
کاتێک بۆینباخیک هەڵبژارد، گرنگە سەرنج بدەیتە شێوەی جەستەت و ئەو جلەی بۆ ئەو
شوێنە لەبەری دەکەیت.
کردنەوەوی قۆپچەی کراس یان چاکەت:
باشە بزانیت کەی قۆپچەکان دەکەتەوە و دایدەخەیت، بۆ نموونە لە
چاوپێکەوتنێکدا بۆ بەدەست هێنانی کاریک پێویست ناکات هەموو قۆپچەکان دابخەیت ،
لەهەمان کاتدا دەرخستنی سنگ سەرنجڕاکێش نییە، وا باشترە قۆپچەیەک یاخود دووان
برکرێتەوە.
لەدەستکردنی ئێکسەرسواراتی زۆر:
زۆرێک پیاوان ئەکسەرسواراتەکانیان لە یەک جلدا کۆدەکەنەوە، وەک دەست بەند، کاتژمێر. کلاو، بۆیباخ، بۆیە تا دەتوانیت بەپێی جلەکە تاقیان بکەرەوە.