پیاوێك لە مانگێکدا سێ هەفتە دەخەوێت

PM:08:44:24/07/2021

3764 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی هیندی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمارییەوە لەهۆشخۆی دەچێت و هەموو مانگێك بۆماوەی سێ هەفتە دەخەوێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی زە تایمزی بەریتانی، بوخارم دیڤی تەمەن ٤٢ ساڵ حاڵەتی زۆر خەوی هەیە کە وایلێدەکات بۆماوەیەکی درێژخایەن بخەوێت.

بۆ یەکەمجار نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە تەمەنی ٢٣ ساڵی لێی دەرکەوت، کە ماوەیەکی کەم بوو دوای ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریی پێكهێنابوو.

لە سەرەتادا دیڤی بۆماوەی پێنج بۆ شەش رۆژ دەخەوت، دواتر ماوەکەی زیادی کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هاوسەرەکەی و دایکی تووشی دڵەڕاوکێ ببن، بەڵام پارەیان نەبوو تا بیبەن بۆ سەردانی پزیشك.

دوای ئەوەی کە بۆماوەی مانگێك بە بەردەوامی خەوت، خێزانەکەی راوێژیان بە پزیشکێك کرد ئەویش وتی کە هەرگیز حاڵەتی لەم جۆرەی نەبینیوە.

خێزانەکەی ساڵانێكە خۆیان لەماڵەوە چاودێری دەکەن، خواردنی پێدەدەن و هەر لە کاتی خەوتندا دەیشۆن و تەنانەت ناتوانێت بچێت بۆ تەوالێت بۆیە هەر خۆیان پاکی دەکەنەوە.

وێڕای ئەوەی هێندە دەخەوێت بەڵام دیڤی دەڵێت کە هەست بە ئارامی ناکات و بەردەوام ئازاری هەیە و ماندووە و سەری ئێشێت.