ڤیتامین سی بە گرنگترین جۆرەکانی ڤیتامین هەژمار دەکرێت
لە جەستەدا، کە لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەیپارێزێت، وەک سێرپەنجە و نەخۆشییەکانی
دڵ، واباوە کە ئەم ڤیتامینە زیاتر لە پرتەقاڵدا بوونی هەیە بەڵام لە ڕاستیدا
کۆمەڵێک خۆراکی تریش دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکە.
ماڵپەڕی دی دەبلیو لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خۆراک
کردووە کە زیاتر لە پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەوانیش:
-کیوی
-گێزەر
-شلیک
-برۆکلی
-بیبەری سەوز